وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، روونكردنەوەیەكیان لەبارەی بڕیاری بەرێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆوە بڵاوكردەوە لەبارەی لێخۆشبوونی ٢٠٪ ی سزای هاتوچۆ.
میللەت:
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە تێیدا هاتوە، ئاماژە بە رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران/سەرۆكایەتی دیوان ژمارە ١٠٦١٢ لە رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٣ەوە، بڕیاردرا بە لێخۆشبون بەڕێژەی ٢٠٪ لە قەرزەكانی سزای هاتوچۆ.
ئەوەشی روونكردوەتەوە، بڕیارەكە بۆ ماوەی شەش مانگە و لە رۆژی ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٣ تا ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٤بەردەوام دەبێت، لەدوای كۆتاییهاتنی ئەو ماوەیە هەركەسێك پێبژاردن نەدات لەماوەی ٣٠ رۆژدا ئەوا بەپێی بەشی ٢٠ لە یاسای هاتوچۆ ژمارە ٨٦ـی ساڵی ٢٠٠٤ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، كە باس لەوە دەكات كە سزای سەرپێچی هاتوچۆ پێویستە لە ماوەی ٣٠ رۆژ لە ئەنجامدانی سەرپێچییەكە بدرێت، بە پێچەوانەوە سزاكە دەبێتە دوو بەرانبەر.
|