ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئەیلوولی 2023، شاندێکی هەرێم بۆ تاوتوێکردنی پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەی لەنێوان هەرێم و عێراقدایە دەچنە بەغدا.
میللەت:
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2023، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی خاڵە سنوورییەکان و ئەو کێشانەی پەیوەستن بە پرسی گومرگ و رسووماتی خاڵە سنوورییەکان لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا.
بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی خاڵە سنوورییەکانی رادەستی وەزارەتی دارایی بکات لەبەرامبەر ناردنی بەشەبوودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە کە زیاترە لە 16 ترلیۆن دینار لە ساڵێکدا.
|