حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، كاركردن بە لێخۆشبونی پێدانی ڤیزا بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی دۆمەنیكا رادەگرێت, بە سەردانیكردنیشەوە.
میللەت:
(THE CABLE بەگوێرەی پێگەی حکومەتی بەڕیتانیا بڕیاری داوە لێخۆشبوونی ڤیزا بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دۆمەنیکا ڕابگرێت.
باسی لەوەشکراوە، راگرتنەكە لە رۆژی (19)ی ئەم مانگەوە چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە, كە كاریگەری لەسەر هەموو ئەوانە دروستدەكات کە هەڵگری پاسپۆرتی دۆمەنیكان و هەوڵی چوونە ناوەوەی بەریتانیا دەدەن
هەر بەپێی بڕیارەکە، ئەو كەسانەی پێش كاتژمێر (3) ی پاشنیوەڕۆی (19)ی تەمموز بە پاسۆرتی دۆمنیكا كاتی گەشتیان دیاركردووە, دەتوانن بە بێ ڤیزا بچنە ناو بەریتانیاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وادەیەكی راگوزەریش هەیە بۆ ماوەی چوار هەفتە, بۆ ئەو كەسانەی پێش كاتژمێری (3)ی پاشنیوەڕی دوێنێ, بەكاتی"گرینج", وادەی گەشتكردنیان دیاریكردووە, بۆیان هەیە گەشت بۆ بەریتانیا بكەن, كە دوا دەرفەت بۆ ئەوانیش (16) مانگی ئابی داهاتووە.
|