X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

بەتۆمەتی دزیكردن 4 كەس دەستگیركران

کوردستان

2023-07-20     53ژمارەی خوێندراو

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزیكردن لەباخەكانی سنوری ناحیەی سیتەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران.

میللەت:

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییە سكاڵایان تۆماركرد كە لە باخەكانیان لە سنووری ناحیه‌ی‌ سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنوورەكه‌، چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت‌".

ئاماژەی بەوەکرد "لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لە تۆمەتبارەكان كە دانی ناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا".

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران "ق،ع،ع لەدایكبووی 1976، ه،ع،ع لەدایكبووی 1989، أ،ع،ع لەدایكبووی 1984، ر،ع،ع لەدایكبووی 2000
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون‌ و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".

 

زۆرترین خوێنراو