X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لەسلێمانی باندێكی تەقەكەرو رێگر دەستگیركران

کوردستان

2023-07-20     56ژمارەی خوێندراو

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، باندێكی پێنج كەسی دەستگیردەكات، كاریان ڕێگریكردن و تەقەكردن بووە لە هاووڵاتیان.

میللەت:

لەراگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند: لەپێناو سەروەری یاسا و فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتیان، لەسەر بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، هێزەكانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی توانیان (پێنج)تۆمەتبار دەستگیربكەن بەناوەكانی، ( م، س، ص ) ، ( ه، ب، ك )،(ج، ح، ح )، ( س، ە، ر ) ، ( ی، ه، ص ) كە هەستاون بە ڕێگریكردن و وەرگرتنی سەرانە و تەقەكردن لە هاوڵاتیان، لەناوچەكانی ( تەكیەی كاكەمەند و ئاغجەلەر ).

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوە، بە ماددەی (441) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.


زۆرترین خوێنراو