X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

لەتیف نێروەیی: پێدەچێت دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەژێر گۆشارێكی زۆر دابێت

کوردستان

2023-07-20     41ژمارەی خوێندراو

لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی رایگەیاند، پێشنیاركردن بۆ دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی 18/2/2024 پێ دەچێت لەژێر گۆشارێكی زۆر دابێت.

میللەت:

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی، لەبارەی پێشنیاری دیاریكردنی 18-2-2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نوسیوویەتی: پێشنیاركردن بۆ دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە رۆژی  18/2/2024 پێ دەچێت لەژێر گۆشارێكی زۆر دابێت، ئەگینا كۆمیسیۆن چاك دەزانێت مانگی (2) چلەی زستانە و زۆربەی ساڵەكان بەهۆی بەفربارینێكی زۆر و نزمبوونی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر هاتوچۆ لە نێوان شاروشاروچەكان و دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان دا نامێنێت و زۆر جار لەناو خودی شارەكانیشدا،  دەوامی رەسمی نامێنێت و دەكرێتە پشۆی رەسمی.

دەشڵێت، هەروەها لەو مەوسمەدا ئەگەر بەفریش نەبارێت، بەڵام بەهۆی سەرماو سوڵەوە هاووڵاتیانی بەتەمەن و نەخۆش و كەمئەندامان لەمافی دەنگدان بێ بەش دەبن، جگە لەوە ئەگەر بەفر ببارێت ئەوا بەهۆی ئەو رەوشەوە، دەنگدەران و تیمەكانی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان و تیمەكانی راگەیاندن و چاودێرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان و نوێنەری قەوارە سیاسییەكان و چاودێرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ناتوانن ئەركەكانی خۆیان بەسەركەوتووی جێبەجێ بكەن و لەوانەشە لەچەندین شوێن پڕۆسەی دەنگدان بەهۆی كەش و هەواوە بەتەواوەتی پەك بكەوێت.

لەتیف نێروەیی ئاماژەی بەوەشكردووە، جگەلەوە بۆ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عیراق جۆرێك لە ئەستەمی یە كە بتوانێت تەنها كەمتر لە دوو مانگ لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجۆمەنی پارێزگاكانی عیراق ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمی كۆردستان دەتوانێت ئەم پرسە بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلا بكاتەوە و دەكەوێتە بەردەم بەرپرسیارەتییەكی مێژویی لە پەسەندكردنی ئەو وادە پێشنیاركراوە  یان دیاریكردنی كاتێكی  گونجاوتر.






زۆرترین خوێنراو