X
مەلا مەزھەر روبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی خواردنی بەرخۆرەوە هۆشداری دەدات

کوردستان

2023-08-05     138ژمارەی خوێندراو

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، داوا لە دایکان و باوکان دەکات بۆ پاراستنی تەندرووستیی خۆتان و منداڵەکانتان خۆتان لە خواردن و خواردنەوەی بەر تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز بەدوور بگرن.

میللەت:

ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و مەترسی بڵاوبونەوەی پەتای سکچون و ڕشاندنەوە، لیژنەکان بەشێوەیەکی بەردەوام سەردانی کارگەکانی سەهۆڵ، ساردەمەنی، چێشتخانە، ڕیستۆرانت و خواردەمەنییەکان دەکەن و پشکنین بۆ ئەو ئاوە دەکەن، کە بەکاریدەهێنن.

باسی لەوەشکردووە، داوا لە دایکان و باوکان دەکات بۆ پاراستنی تەندرووستی خۆتان و منداڵەکانتان خۆتان لە خواردن و خواردنەوەی بەر تیشکی خۆر و پلەی گەرمی بەرز بەدووربگرن، چونکە رێنماییە تەندروستییەکان هەمیشە جەختی لێدەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەندامانی لیژنە جیاوازەکانی قایمقامییەت، بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕییە جیاوازەکانیان کاروچالاکی ڕۆژانەیان ڕادەپەڕێنن، لە کاتی هەبوونی سەرپێچی بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی پسوڵە بۆ شوێنەکە و خاوەنەکەشی دەکرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧)ـەوە بکەن.

زۆرترین خوێنراو